سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی سەپێندرا هەواڵ

نوچەنێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیان، دادگای تاوانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەمیرى پێشووی ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، ئەبوبەکر بەغدادیدا سەپاندووە، بەهۆى ئەنجامدانى چەندین تاوانى جۆراجۆر.

ڕۆژی چوارشەممە (10/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، دادگای تاوانی کەرخ سزای هاوسەری ئەبوبەکرد بەغدادی سەباند، "سزاکەی لە سێدارەدانە بە تۆمەتی ئەوەی کاری کردووە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ژنان و کچانی ئێزیدی لە ماڵەکەیدا حەشارداوە".

دادگاکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، "ئافرەتەکە ژنانی ئێزدی دەستبەسەر کردووە لە ماڵەکەیدا، وەک هاوکاری بۆ ڕێکخراوەکە، کاتێک ژنان و کچانی ئێزیدی لە شەنگالەوە دەرفێندران بۆ ناوچە و شوێنی جیاواز".

لە کاتی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەکاندا هاوسەرەکەی بەغدادی دانی بەوە دانابوو، "بەغدادی و سەرکردەکانی داعش خواستیان لەسەر ئافرەت هەبووە، بەردەوام دەیانویست ئافرەتیان لەگەڵدا بێت، ئافرەت و ژنانی ئێزدی وەک کۆیلە بەکاردەهاتن و مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرا".

ئاشکرایە ژنانی داعشی ڕۆڵیان هەبووە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا و بەردەوام ئایدۆلۆژیای ڕێکخوارەکەیان بە شێوازی جۆراوجۆر بڵاو دەکردەوە. ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداربوون لە بڵاوبوونەوەی تووندوتیژی و جێبەجێکردنی فەرمانە جیاوازەکانی پێیان دەدرا لە لایەن سەرکردە و باڵا دەستەکانیانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین