راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق : بەغدا رۆڵی لە لێكنزیكردنەوەی توركیا و سووریا هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فادی شەمەڕی، راوێژاركاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا رۆڵی گرنگ لە نزیككردنەوەی نێوان سووریا و توركیا دەگێڕێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە فادی شەمەڕی رایگەیاند، عێراق سنورێكی درێژی لەگەڵ توركیا و سووریا هەیە، پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر عێراق هەیە، بۆیە بەغدا هەوڵدەدات سەقامگیری لەو ناوچەیە زیاد بكات، هەموو هەولێكیش دەخاتەگەڕ بۆ زیاتر نزیككردنەوەی ئەو دوو وڵاتە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە راگەیاندنەكان بڵاویانكردەوە، ئەگەر هەیە بەشار ئەسەد، سەرۆك سووریا و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەغدا بە نێوەندگیری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە گەیشتونەتە خاڵێك چاوەڕوانی هەنگاوی بەشار ئەسەد دەكەین بۆ هەنگاونان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، ئێمە دوژمن نەبووین، بەڵكوو وەك خێزان لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبوینەوە، بۆیە چاوەڕوانین پەیوەندییەكانی توركیا و سووریا بگەڕێتەوە ئاستێكی باش.

لە ماوەی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی هەوڵەكانی خۆی بۆ نزیككردنەوەی ئەنقەرە و دیمەشق دەست پێكردەوە، تا ئێستا حكومەتی سووریا هیچ هەنگاوێكی نوێی نەناوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین