عێراق و ئەمەریکا پەیوەندییە سەربازییەکانیان تاوتوێی دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنى کۆتاییهێنانى ئەرکى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

ڕۆژی دووشەممە (هەشتی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ سیاسەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە، باسیان لە چەندین تەوەری گرنگ کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ڕێوشوێنەکانی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کرا، جەخت لە چالاککردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکاش کرایەوە".

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، "دۆخی ناوچەکە و هێرشە بەردەوامەکانی غەزە باسکران. سوودانی جەختی لەسەر ئازارەکانی خەڵکی فەڵەستین، سەختی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و پێداویستییەکانی فریاگوزارییە گرنگەکان کردەوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، "پێویستە هەڵوێستێکی توند دژ بە دوژمنکاری بگیرێتە بەر و ڕێگری بکرێت لە فراوانبوونی ناکۆکییەکانی ناوچەکە".

لە بەرانبەردا شاندەکەی ئەمەریکا باسیان لە، "گرنگی ڕۆڵی عێراق کرد لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا کرد، بە پێویستیان زانی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات بەردەوام بێت و پەرەی پێبدرێت لە بوارەکانی چەک و ئاسایش و هەر جۆرە هاوکارییەک کە عێراق لە ڕووی ئەمنییەوە پێویستییەتی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین