ئەردۆغان دووبارە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە بەشار ئەسەد دەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیا رایگەیاند،"بەشار ئەسەد ئێستا هەر هەنگاوێک بنێت ئێمەش هەمان هەنگاو دەنێین بۆ نزیک بوونەوە، چونکە ئێمە دوێنێ لەگەڵ سووریا دوژمن نەبووین و لەگەڵ ئەسەد بە خێزانی کۆدەبووینەوە."

ئەمرۆ دووشەممە (هەشتی تەمموز/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکدا دووبارە داوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکی سووریا دەکات و بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "زیاتر لە سێ ملیۆن سووری ئێستاکە لە تورکیا دەژی گەیشتووینەتە ئەو خاڵەی ئێستا بەشار ئەسەد هەنگاوبنێت بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانمان ئێمەش هەمان نزیکبوونەوە پیشان دەدەین، چونکە ئێمە لە ڕابردوو دوژمنی سووریا نەبووینە و بەخێزانی کۆبووینەوە."

سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەیان ئەردۆغان گوتی، "ئێمە بانگهێشتنامە پێشەکەش دەکەین دەکرێ هەرکاتێک بێت، هیواخوازم کۆبوونەوەکەمان ببێتە هەنگاوێک بۆ ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیا وەک ڕابردوو، سەرۆکی رووسیا و پێشنیارێکی هەیە بۆ نزیک بوونەوە تاوەکوو کۆبوونەوەکان لە تورکیا ئەنجام بدەرێت و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە و ئێمەش بۆ هەموو شوێنێک ئامادەین بەهەرجۆرە نێوەندگیریەکیش."

لەم دواییانەدا تورکیا هەوڵدەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاساییبکاتەوە، دەسەڵاتدارانی سووریش رایانگەیاندووە کە دەبێت تورکیا چەکدارانی لەنێو خاکی سووریا بکشێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین