شارەوانى سلێمانى لەبارەى دابەشکردنى زەوى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، پەلە دەکەن لە تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەران بە مەبەستی جێبەجێکردنی دابەشكردنی زەوییەكان.

ڕۆژى شەممە (6-7-2024) سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بارەى دابەشکردنى زەوى سلێمانى بەسەر فەرمانبەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبووەوە، بۆ "تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا."

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە:

یەکەم: خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەویەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

دووەم: زوو تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەران بە مەبەستی جێبەجێکردنی دابەشكردنی زەوییەكان بە پێ ی نوسراو ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە "242" لە (27-3-2024).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین