گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەکانى ئێران دەستى پێکرد ئێران

نوچە نێت

ئەحمەد وەحیدى، وەزیرى ناوخۆى ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ هاووڵاتیانى ئێران بۆ دەنگ بۆ گەڕى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى تەمموز/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە وەزیرى ناوخۆى ئێران رایگەیاند، هاووڵاتیانى ئێران ئەمڕۆ بۆ گەڕى دووەم دەچنەوە سەر سندوقەکانى دەنگدان.

هەینى رابردوو گەڕى یەکەمى دەنگدان دەستى پێکرد لە کۆیى (61) مليۆن کەس رێژەى دەنگدان لە (39,92%) بوو، بەگوێرەى هەڵبژاردنەکانى رابردوو ئەوەش لە ماوەى (45) ساڵ کەمترین رێژەى بەشدارى دەنگدانە،  کە لە ساڵانى هەشتا و نەوەدەکان ئەو رێژەیە دەگەیشتە لە (80%).

بڕیارە ئەمڕۆ دەنگدان لەنێوان، مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی لە هەر دوو باڵی ریفۆرمخواز و موحافیزکارەکانن کێبرکێ  بۆ بەدەستهێنانى کورسیی سەرۆک کۆماری داهاتوو دەکەن.

 لە (19) مانگى ئایارى ئەمساڵ ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆک کۆمارى ئێران لەگەڵ وەزیرى دەرەوە و چەند بەپرسێکى دیکەى ئێران کەوتەوەخوارەوە و گیانى لەدەستدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین