هەفتەی داهاتوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەزری نوێی یاسادانان دەستپێدەکات، بڕیارە سەرۆکێک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت.

ڕۆژی سێشەممە (دووی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، عەدنان جوهەیشی، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی نوێی یاسادانان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستپێدەکات".

ئەندام پەرلەمانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، "پشووی پەرلەمان ڕۆژی (9) ی تەمموز کۆتایی دێت، لە ماوەی ئەم پشووەدا هەوڵی زۆر دراوە، گفتوگۆکان چڕتر کرانەوە لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی".

عەدنان جوهەیشی باسی لەوەشکرد، "دوای ئەوەی لایەنە جیاوازەکان دڵنیا بوونەوە کە کێشەکە چارەسەر کراوە و گەیشتوون بەڕێککەوتن، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت".

نزیک دەبینەوە لە هەشت مانگ بەسەر لادانی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین