بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان: ڕێژەی تووشبووانی مادە هۆشبەرەکان لە زیادبووندایە
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (30/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "(1383) زیندانی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانن، لەو ژمارەیەدا (694) کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان، (689) بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون".
کێشەی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار بە گوێرەی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC)، "عێراق بووەتە ڕێگایەکی گواستنەوەی سەرەکی بۆ ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەقامگیری ناوچەکە ئەمەش بەهۆی وڵاتانی دراوسێوەیە".
لە (کانوونی یەکەمی 2023) محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد، "هەموو سزاکانی لەسێدارەدان بۆ بازرگانی ماددەی هۆشبەر پەسەند بکات، تاوانباران بە تووندترین شێوە سزا بدرێن چونکە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی وڵات".
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڵایەنە پەیوەندیدارەکان بە بەردەوامی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاسا وەک خۆی لە بەرانبەر بازرگانان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە عێراق و وەک هەڕەشەی دەبینن بۆ سەر هاووڵاتیان و سەرهەڵدانی کێشەی تر بۆ کۆمەڵگە وەک هەژاری، بێکاری، جیابوونەوەی خێزانەکان و چەندین هۆکاری تر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment