بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئێرانیشی تێوەدەگلێت ئێران

نوچەنێت

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، سەبارەت بە هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هۆشداریدا و دەڵێت "مەترسی شەڕێکی فراوانتر زیادتر دەکات، شەڕێک کە ئەگەری هەیە ئێران و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تێوەبگلێن.

رۆژی دووشەممە (24/حوزەیران/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، چارلز براون، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لەبارەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هۆشداریدا لەوەی کە مەترسی شەڕێکی بەرفراوانتر زیادتر دەکات، شەڕێک کە لەوانەیە ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تێوەبگلێن، بەتایبەتی ئەگەر بوونی حزبوڵڵا بکەوێتە مەترسییەوە.

براون لە پێشبینی کردەوە ئەگەرییەکانی ئیسرائیل لە داهاتووی ئەم گرژیانەدا خۆی بوواردووە، بەڵام لەسەر مافی بەرگریکردنی تەلئەبیب لەخۆی جەختی کردۆتەوە. هۆشداری دا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر لوبنان "دەتوانێت ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی بەرفراوان زیادتر بکات".

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، کە بۆ دانوستانەکانی بەرگری ناوچەکەیی لە کۆماری بۆتسوانا بەڕێکەوتووە، پێش گەیشتنی بە کیپ-وورد، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "حزبوڵڵا بە بەراورد بە حەماس لە رووی توانا گشتییەکان و ژمارەی مووشەکەکان و بابەتی لەو جۆرە بەهێزترە. تەنها دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە ئێران ویستی زۆرتری بۆ پاڵپشتی لە حزبوڵڵا هەیە".

رۆژنامەی "هیل" باس لە پێشنیاری دیپلۆماسی ئەمریکا بۆ راگرتنی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل دەکات، کە بریتی دەبێت لە دروستکردنی ناوچەی پارێزراو لەسەر سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل؛ سەرەڕای ئەم پێشنیارە، بەڵام رۆژنامەکە پێشبینی کردووە، کە هەردوولا ئەو پێشنیارە قبووڵ نەکەن و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە بە هۆکاری جیاواز سەرکەوتوو نابێت.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین