ئێران بۆ ئەم هەڵبژاردنە 30 بنکەی دەنگدان لە ئەمریکا دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

ئیدارەی بایدن رێگەی بە ئێران داوە بنکەی دەنگدان لە ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە هەفتەی داهاتوو دابنێت.

رۆژی یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا رێگەی بە ئێران داوە بنکەی دەنگدان لە ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەفتەی داهاتوو دابنێت.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم بڕیارەی ئەمریکا کاردانەوەی نەرێنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

عەلیڕەزا مەحموودی، بەڕێوەبەری گشتیی کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و "بەرپرسی بەڕێوەچوونی 14-هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دەرەوەی وڵات" لەمبارەیەوە رایگەیاندووە: نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە واشنتۆن و نیویۆرک رایگەیاندووە، کە بۆ دانانی سندوقی دەنگدان لە ئەمریکا هەماهەنگیمان هەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو،کە لە ئەمریکا زیاتر لە 30 بنکەی دەنگدان دەکەنەوە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، سەبارەت بە دەنگدان لە کەنەداش کە لەم پێوەندییەدا دانوستان ئەنجام دراوە. دەشڵێت "دیدارێکمان لەگەڵ پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کەنەدا لە ئێران هەبوو و پێداگریمان لەسەر ئەوە کرد، کە ئەوان دان بە مافە زەوتنەکراوەکەماندا بنێن. لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامەکەیان دەکەین".

بەپێی ئەم راپۆرتە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەمە "شتێکی نوێ نییە" و تاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکانی پێشووی دوو خولی رابردوو (2016 و 2021)، بە رەزامەندی ئیدارەی ترەمپ و بایدن، بنکەی دەنگدانیان هەبووە.

بە گوتەی بەرپرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی 14ی سەرۆکایەتی لە دەرەوەی وڵات، زیاتر لە 344 بنکەی دەنگدان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە وڵاتانی دیکە تەرخان دەکرێت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین