سەرۆکی جەهەپە: ئەگەر ئیمامئۆغڵو و یەڤاش خۆیان کاندیدکردبا ئێستا ئەردۆغان لەسەر کورسی سەرۆکایەتی نەدەبوو تورکیە

نوچە نێت

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی نوێی جەهەپە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ یان مەنسور یەڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە زۆیان کاندید بکردبا ئێستا ئەردۆغان نەیدەتوانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دابنیشێت."

رۆژى یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، فاتیح ئاڵتایلی لە نوسینێکدا باس لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە سەبارەی بە کاندیدبوونی بۆ پوستی سەرۆکایەتی داهاتوو کە پێی راگەیاندووە، کە هەرگیز بەرژەوەندییەکی وای نییە لەهەڵبژاردنی داهوتوو خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکات. 

ئەو رۆژنامەوانە لەسەر زاری ئۆزێل کاندیدی داهاتووی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەڵێت، کاندیدی پارتەکەمان یان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ یانیش مەنسور یەڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە دەبێت، ئەگەر ئەم دوانە خۆیان کاندید بکردبا ئێستا ئەردۆغان نەیدەتاونی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دابنیشێت. 

هەروەها ئەو رۆژنامەوانە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئۆزێل و ئەردۆغانی کە رەخنەیان لە جەهەپە گرتووە کە ئۆزێل رایگەیاندووە، لەئێستادا ئێمە یەکەم پارتین لە تورکیا زۆرینەی شارەوانییەکانمان بەدەستهێناوە، کێشە و قسەی ئەو هەموو دەنگدەرەمان لەلایەن حکوومەتەوە بلۆک کراوە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی لەگەڵ دەسەڵات کۆۆببینەوەو وقسەبکەین بۆئەوەی زاڵ بین بەسەر کێشەکان یەوە ئەوەناگەیەنێت کە دەڵێن ئێمە بووینە وتەبێژی ئەکپارتی ئێمە هەمان بیرۆکەمان نییە کە کۆدەبینەوە. 

 لەم دواییانەدا سەرۆکی جەهەپە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە زۆرێک لە لایەنەکان رەخنەی زۆرتوندیان لێگرت و بە وتەبێژی ئەکپارتی ناویان برد، هەروەها سەرکی تورکیاش بەمەبەستی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لایەنەکان لەگەڵ ئۆزێل کۆبووەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین