سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشى لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانى دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەى گیانلەدەستانى کوڕى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى، رێبەرى تەریقەتى کەسنەزانى پرسەنامەیەکى ئاراستەکردن و تێیدا سەرەخۆشى خۆى بە خانەوادەکەى راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/ حوەزیران/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانى دەڵێت، " له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌يه‌دا دڵم لايانه‌ و هاوخه‌م و هاوسۆزيانم‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات."

دەقى پرسەنامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان: 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م بۆ مه‌رگى ناواده‌ى خوالێخۆشبووى كوڕى كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد.

له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌يه‌دا دڵم لايانه‌ و هاوخه‌م و هاوسۆزيانم‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/6/16

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین