كۆمیسيۆنى هەڵبژاردنەكان: هەموو رێكارەكان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان کوردستانی

نوچەنێت

جومانە غەلاى، گوتەبێژى كۆمیسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان رايگەياند، هەموو رێكارەكان بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكانى كوردستان ئامادەن، سبەى پێنجشەممە لەگەڵ كۆتايى دەوام دەرگاى خۆ كانديدكردن دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى كۆمیسيۆنى هەڵبژاردنەكان جەخت لەسەر ئەوەوە دەكاتەوە، "كاركردن بەردەىوامە بۆ ئامادەسازييەكان هەڵبژاردنەكان پارتى ديموكراتى كوردستان  لە فەرمانگەى پارت و رێكخراوە سياسييەكان خواستى بەشدارى نيشان داوە."

گوتەبێژى كۆمیسيۆن لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، ژمارەى بەشداربوان لەو هەڵبژاردنە دواى كۆكردنەوە و شيكارى داتاكان ديارى دەكرێت.

سەبارەت بەدواين وادەش بۆ پێشكەشكردنى كانديد، جومانە گوتى، سبەى سبەى پێنجشەممە لەگەڵ كۆتايى وادەى دەوام دەرگاى خۆ كانديدكردن دادەخرێت.

بەگوێرەى لێدوانەكانى غەلاى سەرجەم لايەنە ياسايى و ئيدارايى و داراييەكان ئامادەن، كۆمیسيۆن لايەنێكى تەكنيكيە و پەيوەندى بە لايەنى سياسى نييە، ئەو ياسا و پابەندى و بڕيارانەى لە دادگاى فيدڕاڵى و دەستەى دادوەرى دەرچووە جێبەجێى دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین