لە ئەمریکا دوو کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی نەوتی ئێران سزا دەدرێن ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دوو کەسی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و پێشێلکردنی سزاکانی واشنتۆن دادگایی کرد و سزای زیندانی کردنی بەسەریاندا سەپاند.

ڕۆژی چوارشەممە (12/حوزەیران/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندووە: یەکێک لە دادگاکانی ئەم وڵاتە دوو کەسی لە ویلایەتی تەکساس، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و پێشێلکردنی سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر ئەو وڵاتە دادگایی کرد و رۆژی سێشەممەش سزای 45 مانگ زیندانی کردنی بەسەریاندا سەپاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەم وەزارەتە، ژنیو وانگ، هاوڵاتی چینی تەمەن 43 ساڵ و دانیل ری لین، تەمەن 42 ساڵ، خەڵکی شاری مەک-کینی ویلایەتی تەکساس، لە مانگی تەمموزی 2019 تا مانگی شوباتی 2020، پێکەوە هەوڵیانداوە، کە سەرەڕای پێشێلکردنی گەمارۆکانی واشنتۆن لەسەر تاران، فرۆشتنی نەوتی ئێران بفرۆشن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەلایەک سەبارەت بە بەرهەمهێنەری سەرەکی ئەم نەوتە نهێنی کاریان کردووە و لە لایەکی دیکەوە بە پاڵاوگەیەک لە چین فرۆشتوویانە.

پارێزەر دانیل ری لین ئەم دۆسیەیەی بە "نموونەیەکی زاڵمانەی ساختەکاری حکومەت"ی ناوبردووە.

ئەو دوو کەسە لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە ساڵی 2020 لە یەکێک لە دادگاکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تۆمەتبار کرابوون. بەڵگەنامەکانی دادگا ئەوە دەردەخەن، کە ئەو دوو کەسە لەوکاتدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین