سبەى دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە (10-6-2024) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆژى سێشەممە (11-6-2024) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت."

وەزارەتى دارایى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ڕۆژى دووشەمە (10)ـى حوزەیرانى (2024، بڕى (419,190)  ملیار دینا رو سەد و نوەد ملیۆن دیار، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "ڕۆژى سێشەممە (11-6-2024) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت."

وەزارەتى ڕاشیگەیاند، "خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین