ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: وەڵامی جددی و کاریگەرمان دەبێت ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، ئەگەر "فشاری سیاسی"یان بخرێتە سەر یان بڕیارنامەیەک دەربکرێت لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، تاران کاردانەوەی دەبێت.

رۆژی سێشەممە (4/حوزەیران/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، رۆژی سێشەممە، لە میانەی سەفەرێکیدا بۆ شاری شاری-کورد، ناوەندی پارێزگای چوارمحاڵ و بەختیاری، بە میدیاکانی حکومەتی راگەیاند: لەو پێوەندییەدا هۆشداریی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دراوە؛ بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی دیکەی سەبارەت بە ئەگەری کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی نەداوە.

ئەم قسانە لەو چوارچێوەیەدا خراونەتەڕوو، کە لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەران باس لەوە کرا کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، رەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لە دژی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد.

لەم ڕەشنووسەدا داوا لە تاران دەکرێت، کە هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسەکە بکات بە پێچەوانەوە رەنگە سەرۆکی گشتی ئاژانس، راپۆرتێکی تۆکمە ئامادە بکات، کە گوشارەکانی سەر ئێران زیاتر دەکات.

جیم ریش، ئەندامی باڵای لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس، پێویستە توندترین ناڕەزایەتی رووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بکاتەوە، لەبەرئەوەی تاران "لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی خۆی و بە تەواوی و بە بێ کۆنترۆڵ بەردەوامە، کە دەبێت رابگیریێت". 

ئیسلامی رۆژی سێشەممە رایگەیاند لە بەشی ئین.پی.تی، ئاژانسەکە بنکەکەی لە ئێرانە و پشکنین ئەنجام دەدات، بەڵام سەبارەت بە بەشەکەی تری هاوکارییەکان، کە پەیوەندی بە بەشی بەرجام (رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015)وە هەیە، "ئێمە لە ئێستادا لە قۆناغی کەمکردنەوەی پابەندبوونەکانداین، و پێوەر بۆ ئێمە، یاسای کردەوەی ستراتیژی پەرلەمانە بۆ هەڵگرتنی سزاکان".

رۆژی دووشەممە، رافائل گەڕووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە وەڵامی ئێران ئێرانئینتەرناشنالدا سەبارەت بەو بڕیارنامەیە رایگەیاندووە، ئاژانسەکە تەنیا لەوە بەرپرسیارە، لە ئەگەری پەسەندکردنی بڕیارنامە پێشنیار کراو، خۆی لەگەڵ بگونجێنێت.

عەلی شەمخانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، کە بە پێی راپۆرتەکان بەرپرسیارێتی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لە ئەستۆ گرتووە، هەڕەشەی لەو سێ وڵاتە ئەوروپیە کرد، کە تاران لەئەگەری دەرکردنی بڕیارنامەی ئەم وڵاتانە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی بڕیاردانی ئاژانس "وەڵامێکی جددی و کاریگەر"ی دەبێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین