سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر، هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق، كۆبووه‌وه‌.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى حوزەیران/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە شارى دهۆ لەگەڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر کۆبوونەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و پێکهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ عێراق.

جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین