سەلاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێت تورکیە

نوچە نێت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە لە سکاڵایەکى سەرۆک کۆمارى تورکیا بە تۆمەتى سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دادگایی دەکرێت.

ڕۆژى هەینى (31/ئایار/2024) ماڵپەڕى (هالک) بڵاویکردەوە، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکى رەحەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆ کۆمارى تورکیا  جارێکى دیکە لە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت.

بەپێى زانیاریییەکانى ئەو ماڵپەڕە تورکییە، دادگایی کردنى سەلاحەدین دەمیرتاش پەیوەندی بە چەند دۆسیەک هەیە، لەوانە تۆمەتى سوکایەتییکردن بە سەرۆک کۆمارى تورکیا.

وا بڕیارە هاوسەرۆکى پێشووى پارتى هەدەیە لە دادگاى چواردەى تاوانەکان لە پارێزگاى مێرسین بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەى دادگاییکردنەکەش لە ڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام دەرێت. 

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى هەدە ماوەى هەشت ساڵە بە چەندین تۆمەتى جیاواز لەلایەن حکومەتى تورکیاوە زیندانى کراوە و تا ئێستا چەندین جار دادگایی کراوە، دوایین جار لەسەر دۆسیەى کۆبانى جارێکى تر بەبێ ئامادەبوونى، دادوەرى دۆسیەکەى بە (42) ساڵ زیندانیکردن سزاى دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین