سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند داواییه‌ك ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌یه‌كى فه‌رمى كه‌ ئاراسته‌ى ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریسى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى كردووه‌، چه‌ند داوایه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى نیسان سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێك باس له‌ نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هه‌ر یه‌که‌ له‌ وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەند داواکاریییەکى ئاراستەی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کرد.

لە نامەکەدا بەڕێزیان داوا دەکات نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و ڕۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی (140)ى دەستوور و کێشەی نەوت و دابەشکردنی داھات.

بەڕێزیان پشتگیری لە داواکارییەکەی حکوومەتی فیدراڵى عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ زیاترکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە باشی و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوە بچێت.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەروەها داوا دەکات لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، پشتگیریی فەرمیی ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی فیدراڵى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و دانوستان لەسەر تەواوى پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.

لە خاڵیکى دیکەى نامەکەیدا داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین