یەکەمین ژنە شاعیر و نوسەری ڕەشپێست لە مێژوودا دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

فیلیس ویتلی، یەکەمی ژنە شاعیری ئەفریقی (ئەمریکی)یە، ئەو لەسەرەتادا کۆیلە بووە خەباتی ئەو دوای مردنیشی کاریگەری هەبوو.

فیلیس ویتلی، لە ساڵی 1753لە دایکبووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ناوی بووە سوزنا ویتلی، وەکو کۆیلە فرۆشرا و برا بۆ (بۆستۆن).

فیلیس، لە تەمەنی 12ساڵیدا فێری نووسین و خوێندنەوە بوو. کتێبی لاتین، یۆنانی کۆن و کتێبە ئاینییەکانی دەخوێندەوە. ئارەزووی ئەدەبیات و شعر نووسینی هەبوو. لە تەمەنی 13 ساڵیدا یەکەم شعری خۆی نووسی.

لە ساڵی 1770شعرێکی بۆ مەرگی (جورج وایت فیلد) بانگخوازی ئایینی مەسیحی شعرێکی نووسی، بەم شعرە ناوبانگێكی زۆری لە ناو خەڵک پەیداکرد و خەڵک زۆر کاریگەر بوون بە شعرەکەی.

یەکەمین ئەفریقی ئەمرێکی بوو، کە کتێبێکی شعری نووسی و بڵاوکردەوە. بەم هۆیەوە ئازادی بە دەستهێنا.

فیلیس، لە ساڵی 1778لەگەڵ پیاوێکی ئەفریقی ئەمریکی کە ئەویش لە کۆیلایەتی ئازادببووو، ژیانی هاوسەری پێکهێنا. 

فیلیس، لە هەژاریدا ژیا و کۆچیدواییکرد بەڵام شعرەکانی ژیلەمۆی جوڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی کۆیلەکان بوون و شعرەکانی ئەویان کردبووە دروشمی ڕاپەڕێنەکانیان بۆ ئازادکردنی کۆیلە ڕەشپێشتەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین