بەغدا دوايين وادەى بۆ كۆتاييهێنان بەكارەكانى نەتەوە يەكگرتووەكان لە عێراق دادەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە نامەيەكدا محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە نامەيەكدا داوا لە نەتەوە يەكگرتووەكان دەكات لە كۆتايى ساڵى داهاتوو كارەكانى لە عێراق كۆتايى پێ بهێنێت، لەو ماوەشى ماوە چاودێرى دۆسيەى ئابوورى و بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى كەشوهەوا بكات

ئەمڕۆ شەممە (11/ئايار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى عێراق نامەيەكى ئاراستەى نەتەوە يەكگرتووەكان كردووە بۆ ئەوەى لە كۆتتيى ساڵى داهاتوو تيمى نەتەوە يەكگرتووەكان لە عێراق كۆتايى بە كارەكانى بهێنێت، بە گوێرەى نامەكە حكومەتى عێراق هەبوونى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ قۆناغى داهاتوو بە پێويست نازانێت.

لەو نامەيە كە ئاراستەى ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى كراوە، محەمەد شياع سوودانى باس لە بەرەوپێشچوونى ئەرێنى لە عێراق و دەستكەوتەكانى نێردەى نەتەوە يەكگرتووەكان و حكومەتە يەك لەدواى يەكەكان دەكات.

لە بەشێكى ديكەى نامەكە هاتووە، لەو دۆخەى ئێستا و پاش (20) ساڵ لە گۆڕانكارى ديموكراسى و زاڵبوون بە سەر ئاڵنگەرييەكان هيچ هۆكارێك  بۆ هەبوونى نێردەيەكى سياسى لە عێراق نەماوە، بۆيە داوا دەكەين لە (31) كانوونى يەكەمى ساڵى داهاتوو كۆتايى بە كارەكان بێت، تا ئەو كاتەش پێويستە يۆنانى بايەخ بە دۆسيەكانى چاكسازى ئابوورى و بەرەنگاربوونى گۆڕانى كەشوهەوا و پرسەكانى گەشەپێدان بدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین