سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى ئایار/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بریکارى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا کرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌ى بوون، جه‌خت له‌ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به‌ ديموكراسى و ئازادييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاريگه‌ريى ڕێكخراوه‌ ناحكوومييه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان، تاوتوێ كران.

لەو کۆبوونەوە هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى هه‌ندێ تێبينى و كه‌موكووڕيى له‌ بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كاندا گۆڕييه‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ باشتركردنى ئه‌و بوارانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان و پاراستنى مافى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان كرده‌وه‌.

بریکارى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ييى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو بره‌ودان به‌ بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ديموكراسى و ڕۆڵى ياسا ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به‌ هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەر لەو کۆبوونەوە، ڕه‌وشى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان، ژيان و گوزه‌رانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین