ئەنجوومەنى وەزیران: چاوەڕێین بەغدا لە زووترین کاتدا بڕیاری خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم بدات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى ئایار/2024) بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەبارەت بە رپرسى مووچە و ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، کە هەرچی ئەرک و پابەندییە، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێی کراون و پێویستە حکوومەتی فیدراڵیش، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و چیتر هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی، نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچە.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لە بەرامبەر حکومەتی فیدراڵیی بەجێ گەیاندووە و بەردەوام تەرازووی پێداچوونەوە (میزان المراجعه)ی مانگانەی خۆی بە پەسەندکراوی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە زانیاری تەواو لەسەر داهات و خەرجییەکان و ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەموو داتا و زانیارییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە گوێرەی یاسای بودجە، ئیتر چاوەڕێین حکوومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا، بڕیاری خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم بدات لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، وردەکاری و ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە خستەڕوو. ئاماژەی بەوە دا کە لە لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕێککەوتین ئەو بانکەش بەشداربێت لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەکەش بەردەوامە.
سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر لە ناردنی زانیاریی پێویست لە چوارچێوەی لێکگەیشتنی هاوبەشی تیمی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم وپێشکەشکردنی کارئاسانیی پێویست لەم بارەیەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment