سه‌رۆك نێچيرڤان: قۆناغێكى نوێ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى سەردانیکردنى ئێران بە فەرمى و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە ئەمڕۆ گەڕایەوە هەولێر.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى ئایار/2024) دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى دوو ڕۆژى بۆ تاران، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى "له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له‌ به‌ڕێزان ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆک كۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران"، كۆبووه‌وه‌.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ئێراندا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى "په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان" دووپات كرده‌وه‌. 

هەروەها ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان له کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا،‌ باسى لە ناوه‌ڕۆكى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ "قۆناغێكى نوێ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات."

 

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هەر یەک جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین