سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە کەسوکارى چوار شاخەوانەکە دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کەسوکارى ئەو چوار شاخەوانە دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ده‌كه‌م."

ئەمرۆ هەینی (سێى ئادار/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەکەى نووسیوویەتى، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له‌ پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا."

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى سەرۆکى هەرێمى دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئاماژە بەوەش دەکات، له‌ كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا‌، پێويسته‌ هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین