سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و هەردوولا جەخت لە "پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان" دەکەنەوە.

ڕۆژى یەکشەممە (28/نیسان/2024) له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا سەرۆک  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دۆخى گشتیى عێراق و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، بره‌ودان به‌ پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگیرى له‌ حكوومه‌تى فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان به‌پێى ده‌ستوور و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا"، تاوتوێ كرا.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق، جه‌ختیان له‌ "پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌ سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ بۆ ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، له‌گه‌ڵ هاریكاریى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان "ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له‌ سه‌روویانه‌وه‌ ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ركۆمار باسى له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى دیدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان كرد."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و د. لەتیف رەشید "سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنیى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌یان به‌ ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و ‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، له‌ قه‌ڵه‌م دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین