سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (26/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆمۆر دەکات و ڕایگەیاند، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لایه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن."

دەقى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنیى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌هید و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه‌.

له‌ كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لایه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/26

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین