سوودانى: رێگە بەهیچ هێزێک نادەین خاکی عێراق بەکاربهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆک کۆمارى تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند، هەردوولا ڕێککەوتوون کە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان برەوى زیاترى پێبدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/نیسان/2024) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى سوودانى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنى هاوبەشمان بۆ (ڕێگەى گەشەپێدان) واژۆکرد و جەختیش لە سەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەکەینەوە.

ئەردۆغان باسى لەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کێشەى ئاومان تاوتوێ کردووە و کارى پێویستى بۆ دەکەین.

هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە (24) لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە، یەکێکیان رێککەوتنێکی (10) ساڵەیە لەبارەی ئاو. سیاسەتی عێراق ئەوەیە ئاڵنگارییەکان بکەینە دەرفەت.

گوتیشى، رێگە بەهیچ هێزێک نادەین خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر خاکی دراوسێکانمان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین