سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سیله‌ر باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا لە هەولێڕ کۆبوونەوە، هەردوولا جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (16/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعیه‌ت و پرۆسه‌ى دیموكراسى، گرنگ و پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت."

هەروەها باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا "سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەولێر-بەغدا و چارەسەرکردنى کێشەکان، باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا دوایین سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى "بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گرنگ زانى."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیى بازرگانیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین