نێچیرڤان بارزانى: کێشەى کورد لە سووریا بە رێگەى سەربازى چارەسەر نابێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (18-4-2021) نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کورستان لەگەڵ دەیڤید براونشتاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا لە بارەى پرسى داعش و بارودۆخى سووریا و سەقامگیرى ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان و پرسى کورد لەو وڵاتە تاوتوێ کراوە. هەروەها نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ دەیڤید براونشتاین دووپاتى لەوە کردەوە کە چارەسەریى دۆخى ئاڵۆزى سووریا بە شەو ڕۆژێک ناکرێت و ڕێگەى سەربازى چارەسەر نییە، دەبێ کێشەى سووریا لە ڕێگەى سیاسى و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربارەى پرسى کوردیش لەو وڵاته گووتى، پرسى کورد دەبێ لە چوارچێوەى سووریادا چارەسەر بکرێت.
هەردوولا دەربارەى ئەرکى ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی، جەختى لەوە کردەوە کە هێشتا داعش لە سووریا مەترسییەکى ڕاستەقینەیە و بۆ ئەوەش ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە هاوکارى و پشتیوانیکردنى هێز و لایەنە هاوپەیمانەکانى لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەردەوام دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment