سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونى شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى کاروبارى پێشمەرگە لەگەڵ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌ و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى نیسان/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانان کۆبوونەوە، دوای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌ عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بوون و پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان‌، دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باس كرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که‌ كرده‌وه‌ و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی،‌ ده‌ربڕی.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین