سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى UN كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى نیسان/2024) سەرۆک نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر "پێویستى و گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر تێبینیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌یه‌وه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

هەروەها كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین