سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (دووى نيسا/2024) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە كۆنسوڵى گشتى ئەڵمانيا و هۆڵندا كرد، بەگوێرەى راگەيێندراوى بارەگاى بارزانى، لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێم و هەڵوێست و تێبینیەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان.
هەر لەو ديدارەدا سەرۆك بارزانى ئاماژەى بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا و هەردوو کۆنسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاتهكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە ڕاگەیاند بە جۆرێک کە نوێنەرایەتی ڕووی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بە هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.
سەرۆك بارزانى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ستایشی ڕۆڵی ههردوو وڵاتی هۆڵهندا و ئهڵمانیای دۆستی کرد لە پاڵپشتیکردنی دۆزی گەلی کوردستان. هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنەری شەرعیەت و هەڵبژاردنە لە کوردستان، كە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرا، بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دروست بكرێت. بێبەشكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان لە هەڵبژاردن، بێبەشكردنی زیاتر له چوارسهد ههزار دەنگدەر لە دەنگدان و جگە لەوەش سەپاندنی ڕێکار و میکانیزمی و ڕێوشوێنی نادروست لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وا دەكات كە هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان نەكات.
سەبارەت بە هەڵبژاردنيش سەرۆك بارزانی جهختی لهوهكردهوه كه پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات بەبێ هیچ دەستێوەردانێک و داڕشتنێکی پێشوەختە. بە پێویستشی زانی كە هەموو ئەو كەموكوڕیە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاسایانەی مهلهفی ههڵبژاردن چارەسەر بكرێت بۆ ئهوهی پڕۆسەكه نوێنهرایهتیی ئیرادە و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، به شێوهیهک کە لە خزمهتی دیموکراسی و شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمدا بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment