سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا جەخت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێرـبه‌غدا دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق "پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ" تاوتوێ دەکەن.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (30/ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێ كران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئالینا ڕۆمانۆوسكى بیروڕایان ده‌رباره‌ى "گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبینى و نیگه‌رانیى لایه‌نه‌كان گۆڕییه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ریى مافى هه‌مووان كرده‌وه‌."

هەروەها دەشڵێت، "مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جیى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین