سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە (27-3-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسیان له‌ هه‌ستیاریى دۆخه‌كه‌ و پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین