رێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دیاری دەکرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شێروان دوبەردانی، سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، رێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دیار دەکات، دووپاتی دەکاتەوە هەرچەندە بابەتەکە سەختە بەڵام ئەوان لە هەوڵی خۆیان بەردەوام دەبن.

لە ١٣ی ئەم مانگە بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزیدی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. بەڵێنى بە ئێزیدیەکان و خەڵکی شنگال دا کە کار بۆ بە پاێزگارکردنی شنگال شەنگال بکەن، گووتیشی" لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ پاریزگاری کردنی شنگال بەردەوام دەبین"

ئەمرۆ ١٧ی نیسان، شێروان دوبەردانی، لە لێدوانیکی تایبەت بۆ نوچەنێت رێکاریەکانی بە پارێزگاربوونی شنگال رووندەکاتەوە و دەڵێت. "بەهۆی ئەوەی شنگال یەکێکە لە قەزاکانی سه‌ر به‌ ئیدارەی مووسڵ کە ناوچەکانی کوردستانییە لە چوارچێوه‌ى ماددەی ١٤٠ی دەستوور هاتووە، دەبێت ئەنجوومەنی پارێزگاری نەینەوا دەنگى لەسەر بدات بە گۆرانکاریی قەزای شنگال بۆ پارێزگار، دوایی ئەوە بەرزبکرێتەوە بۆ حکومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ئەم بریارە بخرێتە جێبەجێکردن."

لە بەشێکی تری قسەکانی شێروان دوبەردانی سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان گووتی:" ئەنجوومەنی قەزاکان و پارێزگاکان بەشدار نین ئێمەش وەکو لیژنە کار لەسەر ئەوە دەکەین بە هەموارکردنەوەی یاسای سێیەم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و قەزاکان، بە دڵنیایەوە کاری زۆری دەوێت، ئایا ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ دەنگی لەسەر دەدا یاخود نا ئەنجوومەنی قەزای شنگال کێ دەبێت، ئەگەر بێتە هەڵبژاردن بەم کاتە رەنگە سەخت بێت"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین