وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا: لە بڕیارى بایکۆتى پارتى نیگەرانین کوردستانی

نوچه‌ نێت

ڤێدانت پانێل، جێگرى گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، لە بڕیارەکەى پارتى لەبارەى بایکۆتکردنى هەڵژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان نیگەرانین.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (18/ئادار/2024) گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بە رووداوى راگەیاند، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.

ڤێدانت پاتێل لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە زۆربەی ئەو نیگەرانیانەش دەگەین کە لەلایەن کوردی عێراقەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەم دوایەی دادگای باڵای عێراقەوە دەرکران، بەڵام پێمانوانییە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی پارتی و گەلی کوردستان و عێراقیش بە گشتی بکات."

دەربارەى هەڵوێستى وڵاتەکەشى ئەو گوتەبێژەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، هەڵوێستی بەردەوامی ئێمە ئەوەبووە، کە پشتیوانی لە هەڵبژاردنێک دەکەین کە هەموولایەک تێییدا بەشداربێت و هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، متمانەپێکراو و شەفاف بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین