تورکیا و  عێراق گفتوگۆ لەسەر چوار دۆسیە دەکەن تورکیە

نوچه‌ نێت

عامر فایر، ئەندامى لیژینەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە سەردانى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ عێراق کە بڕیارە لە کۆتایى ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، چوار دۆسیەى گرنگ گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/ئادار/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردەوە، عامر فایز رایگەیاند، چوار دۆسیەى سەرەکى لە سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

دەربارەى دۆسیەکانیش ئەو ئەندامەى لیژینەى پەیوەندییەکانى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، کە بڕى ئاو لە پێشى ئەو دۆسییانەیە، هەروەها بوونى هێزەکانى تورکیا لە قووڵایى خاکى عێراق و دۆسیەى ئابوورى و پەرپێدانى پەیوەندییەکان و دەرفەتى کار لە کەرتە جۆراوجۆرەکان لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

فایز لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، ئەنقەرە پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ کورد و تورکمان و سوننەکان لە عێراق هەیە، ئەگەر هەیە هەوڵ بدات بۆ نزیککردنەوەى دیدگا جیاوازەکان.

بڕیارە لەو سەردانەى بۆ بەغدا سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانى هەولێریش بکات، دڵشاد شەعبان، راوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەو سەردانەى بۆ بەغدا ئەردۆغان سەردانى هەولێش دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەى نێوان هەولێر و ئەنقەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین