ئەو پارتانەى ناوى خۆیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە بڵاوکرایەوە
نوچەنێت:
دواى ئەوەى ڕۆژى (3-3-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دیاریکرد، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا (38) حیزب و لایەن لە هەرێمى کوردستان و عێراق ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە.
هەروەها جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، جگە لەو (38) پارتە، هەندێک پارتی دیکە هەن هەموو رێکارەکانی تۆمارکردنیان تەواوبووە، تەنیا پەسندکردنیان ماوە.
بەپێى ئەو لیستەى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، تاوەکو ئێستا (17) حیزب و لایەن لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە، ناوى خۆیان تۆمارکردووە:
ئەو پارتانەی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون ئەمانەن:
ــ پارتی دیموکراتی کوردستان
ــ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ پارتی سۆسالیست دیموکراتی کوردستان
ــ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ــ حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق
ــ پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
ــ بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق
ــ یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان- عێراق
ــ یەکێتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی
ــ بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری
ــ پارتیی یەکێتی دیموکراتی کلدانی
ــ پارتی چاکسازیی تورکمانی
ــ پارتیی نیشتمانیی ئاشووری
ــ پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
ــ ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی
ــ بزووتنەوەی گۆڕان
ــ کۆمەڵی دادگەری کوردستان- عێراق
هاوکات (21) حیزب و ڕێکخراو و پارتى دیکە لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناویان تۆمارکراون:
ــ حیزبی رزگاریی کورستان
ــ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
ــ یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان
ــ بزووتنەوەی ئیسلامیی نەتەوەی کورد
ــ بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ تورکمانی کوردستان
ــ پارتی یەکێتیی تورکمانیی عێراق
ــ پارتی رزگاری نەتەوەی تورکمان
ــ پارتی برایەتی تورکمان
ــ پارتی پارێزگارانی کوردستان
ــ بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان
ــ بزووتنەوەی تورکمانی سەربەخۆ
ــ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان
ــ پارتی گەلی تورکمانی عێراقی
ــ پارتی هاوسۆزی تورکمانی کوردستانی
ــ بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان/ عێراق
ــ کۆنگرەی رزگاریی کوردستان
ــ حیزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان/ عێراق
ــ پارتی سەربەخۆی کوردستان
ــ پارتی بنیادنانی دیموکراتی کوردستان
ــ هاوپەیمانیی نیشتمانی
ــ پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان
رۆژى (3-3-2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمی بۆ دیاریكردنى رۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى (10-6-2024)ـە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment