سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى دیارى كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە فەرمانێکى هەرێمى ڕۆژى (10-6-2024) وەک  "واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان"ـى دیاریکرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (سێى ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، 

"له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڕیارى داوه‌ به‌ دیاریكردنى ڕۆژى (10-6-2024) به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان."

هەروەها بەپێى فه‌رمانه‌كه‌ "هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین