سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئەنتالیا کۆبوونەوە و جەخت لە "چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه‌ دیپلۆماسییه‌کان" دەکەنەوە.

ئەمشەو هەینى (یەکى ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ چوارچێوەى به‌شداریکردنیان له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، هه‌ردوولا باسیان "له‌ ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که‌ و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه‌ دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه."

هەروەها دەشڵێت، "مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش"، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین