سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئه‌رمینیا کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ئەرمینیا کۆبوونەوە و هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەى کردنەوەى گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان هەولێر و یەریڤان تاوتوێکرد.

ڕۆژى پێنجشەممە (29/شوبات/2024) سەرۆک سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاهاگن خاچاتوریان سه‌رۆکی ئه‌رمینیا کۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ جێگرانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، "په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا تاوتوێ کران و ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌وشی پێکهاته‌کان"، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا باسیان له‌ ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاریدا. له‌مباره‌یه‌وه تیشکیان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌رمینیا  و عێراق به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.

سه‌رۆکی ئه‌رمینیا دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبووه‌وه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

دەشڵێت، "دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین