سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق لە كۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (25/ شوبات/ 2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌و‌ته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش داكۆكييان له‌ پێويستيى تێوه‌نه‌گلان و خۆبه‌دوورگرتنى عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین