سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانیا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، سوپاسى ئەو وڵاتە دەکات کە "ڕۆڵى كاریگه‌رى ئه‌ڵمانیاى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا" هەبووە.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە کۆنفرانسى میونشن له‌گه‌ڵ بۆریس پیستۆریوس وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ڕۆڵى كاریگه‌رى ئه‌ڵمانیاى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ‌به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ یارمه‌تیدانى له‌ پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌."

جێگەى ئاماژەپێدانە، لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا "وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین