سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى كۆنفرانسى داهاتووى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا لە ئازەربایجان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى ئازەربایجان کۆبووەوە و "پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك ئه‌لییێڤ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵات."

ئەمڕۆ بەیانى شەممە (17/شوبات/2024) له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌لییێڤ سه‌ركۆمارى ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووباره‌ پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك ئه‌لییێڤ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵات، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ "هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پێویست بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى، كرده‌وه‌."

سەرۆکایەتیى هەرێم کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەروەها باسیان له‌ "ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ئازه‌ربایجان له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان." ئه‌لییێڤ "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP29) بانگهێشت كرد كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مساڵ له‌ ئازه‌ربایجان ئه‌نجام بدرێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تیایدا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و كاركردنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین