سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆك و ئەندامانی دادگای پێداچوونه‌وە كۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆك و ئەندامانی دادگای پێداچوونه‌وە "دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان" تاوتوێ دەکات.

ڕۆژى سێشەممە (13/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە وەزیری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، "پرسی دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕه‌هه‌نده‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان و ئەگەر و لێكەوتەكانی"، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ “سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لەمبارەیەشەوە ڕا و سەرنجی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ به‌هه‌ند و جێی بایه‌خ وه‌رده‌گیرێت و كاری جددیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین