ئێران: هەوڵمان نەداوە ناكۆكييەكانمان لەگەڵ ئەمەريكا ببينە ناو خاكى عێراق ئێران

نوچەنێت

ئەمير سەعيد ئيروانى، باڵيۆز و نوێنەرى هەميشەيى ئێران لە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، تاران هيچ كات ناكۆكييەكانى خۆى لەگەڵ ئەمەريكا رانەكێشاوەتەوە ناو خاكى عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، باڵيۆزى هەميشەيى ئێران لە نەتەوە يەكگرتووەكان لە وتارێكدا لە بارەگاى نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، تاران هيچ كات هەوڵى نەداوە ناكۆكييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا بباتە ناو خاكى عێراق، بەڵكوو هەوڵمان داوە سەربەخۆيى و سەروەرى خاكى ئەو وڵاتە بپارێزين.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانيشى ئەمير سەعيد جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو پرسە بۆ ئێمە پرسێكى سەرەكييە، تاكە چارەسەريش بۆ كۆتاييهێنان بە جەنگ و ململانێ لەو ناوچەيە گەڕانەوەيە بۆ پابەندى بە ياساى نێودەوڵەتى.

باڵيۆزى تاران لە نەتەوە يەكگرتووەكان گوتيشى، پێويستە ئيسرائيل ناچار بە پابەندى بە راگرتنى ئەو كۆمەڵكوژيەى غەزە بكرێت دەست بەجێ ئەو جەنگە رابگرێت.

دەربارەى بوونى هێزەكانى ئەمەريكاش لە عێراق و سووريا داواى كۆتاييهاتن بە هەبوونى هێزەكانى كرد لەو دوو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین