سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا دەست لە پۆستەكەى دەكێشێتەوە تورکیە
حەفيزە راكان، سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا داواى كردووە رەجەب تەيب ئەردۆغان رەزامەندى بدات لەسەر دەستلەكاركێشانەوەى لە پۆستەكەى بەهۆى ئەو هێرشەى لەو دواييە كرايە سەرى، كە ئەو بە تيرۆرى كەسى ناوى دەبات.

رۆژى دووى شوباتى 2024 ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى بڵاوى كردەوە، داوام لە سەرۆك كۆمارى توركيا كردووە لەسەر دەستلەكارێكشانەوەم لە پۆستەكەم رەزامەند بێت.

راكان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى نووسيويەتى، من ئەو پۆستەم لە هەشتى حوزەيرانى ساڵى رابردوو وەرگرتووە، رۆڵەى ئەم وڵاتەم لێرە لەدايك بووم و گەورەبوو و خوێندووەم، كاتێكيش ئەو ئەركە پيرۆزەم وەرگرت، هاتمەوە بۆ وڵاتەكەم بۆ ئەوەى ئەو ئەركە وەربگرم، بەبێ ئەوەى بايەخ بە شتە كەسييەكانى خۆم بدەم، ئەوەش بۆ خزمەت و گەل و وڵاتەكەم بووە، بەبێ ماندووبوون شەوورۆژ كارم كردووە، لەو قۆناغە بەرنامەى ئابووريمان دەستى پێكرد، بەرهەمى هەبوو، يەدەگى بانكيمان زيادى كردەوە، داتا ئابوورييەكان بەرەو باشى دەچوون، ئاماژە سەرەكييەكان بەرەو هەڵاوسان بەڵگەن لەسەر سەركەوتنمان.

خەڵك دركى بەو بەرەوپێشچوونە ئەرێنيەى ئەم دواييە كردووە، بەڵام سەرەڕاى ئەوە هەڵمەتێكى رێكخراو بۆ لێدان لە كەسايەتيم  دەستى پێكردووە، لەبەر كەسوكارم و منداڵە بێتاوانەكەم كە تەمەنى نەگەيشتۆتە ساڵ و نيوێك، بۆ رێگرى لە كاريگەرى زياتر، داوام لە ئەردۆغان كردووە، لە پۆستكەم بمبەخشێت، كە لە يەكەم رۆژەوە كارم تێيدا كردووە، ئەوەش بە يارمەتى محەمەد شيمشەك، وەزيرى دارايى و گەنجينە بوو. 

راكان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى سوپاى سەرۆكى توركيا دەكات، كە ئەو دەرفەتەى پێداوە، كە توانيوەيەتى خزمەت بە وڵاتەكەى بكات، بە درێژايى ئەو ماوەيەش وەك سەرۆك كۆمار پاڵپشتى لە كارەكانى كردووە.

لە ماوەى رابردوو سەرۆك كۆمارى توركيا بەرگرى لە حەيفە راكان و كرد و رەخنەى لەو كەسانە گرت، كە هێرش دەكەنە سەرى.

لە ماوەى رابردوو بەتۆمەتى پێدانى پۆستێك لە بانكى ناوەندى بە باوكى هێرشى توند كرايە سەر سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین