یەکەم دانیشتنى دادگاى لاهى لەسەر سکاڵایەکى دژ بە ئیسرائیل بەڕێوەچوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

دادگاى نێودەوڵەتى لاهاى یەکەم دانیشتنى سەبارەت بە داواکەى ئەفریقیاى باشوور دژ بە ئیسرائیل ئەنجامدا، لەو دانیشتنە دادگا داواى کرد هەموو رێکارەکان بگیرێتەبەر بۆ رێگرى لە کۆمەڵکوژى لە غەزە بكرێت، داواکەى ئیسرائیلیشى بۆ کێشانەوەى داواکەى باشوورى ئەفریقیا رەتکردەوە.

ئەمڕۆ هەینى (26/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دانیشتنى ئەمڕۆى تایبەت کرد، بە داوایەکى باشوورى ئەفریقیا دژ بە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە.

لە بەشێکى وتەکانى دادگاى نێودەوڵەتى هاتووە، بەردەوامى کوشتنى خەڵک لە غەزە نیگەرانى کردووین، بە تەواوى درک بەو دۆخە مرۆییەى کەرتى غەزە دەکەین.

سەبارەت بە داواکەى ئیسرائیل بۆ رەتکردنەوەى داواکەى ئەفرقیاى باشوور دادگا ئاماژەى بەوە کرد، دادگا دەسەڵاتى رەتکردنەوەى هیچ داوایەکى بەرزکراوەى نییە، ئێمە دەسەڵاتى ئەوەمان هەیە داواى رێکارى پێویست بکەین بۆ رێگرى لە کۆمەڵکوژى ئیسرائیل، باشوورى ئەفریقیا مافى بەرزکردنەوەى سکاڵاى هەیە، ناکرێتداواى ئیسرائیل بۆ رەتکردنەوەى ئەو سکاڵایە قبووڵ بکرێت.

دەربارەى داداگایەکەش دەڵێت، ئێمە رەچاوى داتا نێودەوڵەتییەکانمان کردووە، کە غەزە بۆتە شوێنى بێ هیوایى و مردن، هەروەک رەچاوى لێدوانى بەرپرسانى ئیسرائیلیشمان کردووە، کە مرۆڤبوونیان لە دانیشتوانى کەرتى غەزە داماڵیووە.

بە گوێرەى رێککەوتنى جینۆساید، گەلى فەڵەستین کۆمەڵێکن مافى پارێزگاریى لێیان هەیە، دان بە مافى فەڵەستینییەکان لە غەزە دادەنێین لە پارێزگارییان لە کارى کۆمەڵکوژى، هەروەک مەترسى و زیانێک هەیە کە چاک ناکرێتەوە.

دادگاکە ئاماژە بەوەش دەکات، مەرجى پێویست بۆ سەپاندنى رێکارى تایبەت کە باشوورى ئەفریقیا داواى کردووە، هەیە، پێویستە لەسەر ئیسرائیلى رێگرى و سزا و کارى کۆمەڵکوژى دژ بە فەڵەستینییەکان رابگرێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵیت، پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستبەجێ خزمەتگوازرییە سەرەکییە پێویستەکان لە حاڵەتى جەنگ بۆ ئەو فەڵەستینیانەى لە دۆخێکى سەخت دەژین دابین بکات.

دادگا داواش لە ئیسرائیل دەکات لە ماوەى یەک مانگ راپۆرتێک سەبارە بە رێکارەکان بۆ دادگاکە بەرز بکاتەوە.

دادى نێودەوڵەتى بەگوێرەى پابەندییەکانى بە رێککەوتنى جینۆساید، ئەو رێکارانەى لەسەر ئیسرائیل پێویست کرد:

1ـ ئيسرائيل هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ رێگرى لەو کردانەى دەبنە هۆى کوشتن و زیانگەیاندن بە جەستە و دۆخێک کاریگەرى لەسەر ژیان وێرانکارى مادى دەبێت.

2ــ رێکارى پێویست بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى و هاوکاریى مرۆیى دەستبەجێ باشکردنى ئەو دۆخەى فەڵەستینییەکان لە غەزە تێیدا دەژین.

3ــ رێکارى دەستبەجێ بۆ جەختکردنەوە لە رێگرى لە ناوبردنى ئەو بەڵگانەى لەسەر کردەى کۆمەڵکوژى دژ بە فەڵەستینییەکان لە کەرتى غەزە.

4ــ هەروەها پێشکەشکردنى راپۆرتێک بە دادگا لەسەر ئەو رێکارانەى لە ماوەى مانگ لە دەرچوونى ئەو بڕیارەوە.

5ــ سزاى هاندانى راستەوخۆ بۆ ئەنجامدانى تاوانى جینۆساید.

لەدواى دانیشتنەکەى دادگاى لاهاى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین، ئەو جەنگە جەنگێکى داپەروەرانەیە، ئەو بڕیارەشى بە قێزەون ناوبرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین