فەرەنسا پێشوازى لە گفتوگۆکانى ئەمەریکا و عێراق دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا پێشوازى لە دەستپێکردنى گفتوگۆکانى نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکات، بەڵینیش دەدات پاڵشتى ئەمنى بەغدا بکات.

ئەمڕۆ هەینى (26/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە بەغدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە پاڵ عێراق دەمێنینەوە بۆ بەرگریکردن لە سەقامگیرى و سەروەرى ئەو وڵاتە، ئامادەی ئەوەشین هەماهەنگى دوو لایەنە قووڵ بکەینەوە.

دوێنێ وەزارەتى دەرەوەى عێراق سەرکەوتنى گفتوگۆکانى لەگەڵ ئەمەریکا راگەیاند، کە رێککەوتن لەسەر درووستکردنى لیژنەیەکى باڵاى سەربازیى بۆ داڕشتنى خشتەیەکى زەمەنى روون و دیاریکراو ماوەى هەبوونى راوێژکارانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق دیارى بکات. 

پێشتریش لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لەگەڵ عێراق لە چەند رۆژى داهاتوو دەست بە گفتوگۆ دەکەین، بۆ هەماهەنگى ئاسایشى هاوبەش لە نێوان بەغدا و واشنتن.

لە (2014) بەهۆى هێرشەکانى داعش و دەستبەسەرداگرتنى چەند ناوچەیە، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە سەرکردایەتى ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش پێکهێندرا، تا ئێستا (2500) سەربازیان لە چەند بنکەیەک لەسەر خاکى عێراقن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین